كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆ له (14/11/1992) دامه‌زراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تادا خه‌ڵكی زانستخوازی شاری سلێمانی هاوكاربوون له‌بنیاتنانه‌وه‌ی به‌پێشكه‌ش كردنی كتێب و پێداویستی یه تایبه‌تی یه‌كانی كتێبخانه‌كانی خۆیان، پاشان ڕێكخراوه مرۆیی یه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی یه‌كان یارمه‌تی كتێبخانه‌كه‌یان داوه بهدهوڵهمهندكردنی به سه‌رچاوه‌ی زانستی.
بینای كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی به‌زیادكردنی بهشێكیتر فراوانتركرا و ڕووبه‌ره‌كه‌ی گه‌یشته (1453,72 م2).
كاتی ده‌وامی فه‌رمی له كاتژمێر 8 ی به‌یانی بۆ 3 ی پاش نیوه‌ڕۆیه. شانبه‌شانی 38 كارمه‌ند، ته‌نها 3 كارمه‌ندی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری كتێبخانه‌دا كارده‌كه‌ن، كه هه‌ندێكیان خولی تایبه‌تیان دیوه له ( لوند، عه‌ممان، قاهیره).
سه‌رچاوه‌كانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی سلێمانی له‌سه‌رو 40 هه‌زاره‌وه‌یه، كه 1500 نامه و 3000 توێژینه‌وه‌و 1500 په‌خشان نامه‌یه.
كارمه‌ندان و مامۆستایان و خوێندكاران ده‌توانن سود له ته‌كنه‌لۆژیای ئینته‌رنێت وه‌ربگرن له ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری ئینته‌رنێتی كتێبخانه كه 30 كۆمپیوته‌ری له‌خۆ گرتووه، هه‌روه‌ها خوێنه‌ران ده‌توانن له‌و رێگه‌یه‌وه سوود وه‌رگرن له كتێبخانه‌ی گریمانه‌یی زانستی عێراق "Iraqi Virtual Science Library" كه بریتیه له كۆمه‌ڵه داتابه‌یسێكی ئه‌لیكترۆنی كهپڕن له كتێب و سه‌رچاوه‌ی ئهلیكرۆرنی و له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه دابین كراوه و له سالێ 2006 دا په‌ره‌ی زیاتری پێدراوه.
له كانونی دووه‌می 2009 وه كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی سلێمانی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ دابین كردنی كتێبخانه‌یه‌كی ده‌نگی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت گه‌یاندن به خوێنه‌رانی كه‌مئه‌ندام.