زانكۆی سلێمانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1968 دامه‌زرا، كامپبی سه‌ره‌كی زانكۆ ئه‌كه‌وێته شاری سلێمانی یه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق. له سه‌ره‌تادا ته‌نها سێ كۆلیج هه‌بوون، به‌ڵام ساڵانی دوواتر ژماره‌ی كۆلیجه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد له‌ئه‌نجامی داواكاریی یه‌كی زۆر بۆ خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان.
له‌ساڵی 1981 ڕژێمی فاشیستی عێراق ئه‌م دامه‌زراوه ئه‌كادیمی یه‌ی ڕاگواست بۆ شاری هه‌ولێر وه ناوه‌كه‌شی گۆڕرا بۆ "زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین". له‌ساڵی 1992 جارێكی تر زانكۆی سلێمانی دامه‌زرێندرایه‌وه له‌ئه‌نجامی هه‌وڵ و كۆششی زۆری ڕۆشنبیران و زانستخوازانی كورد و خه‌ڵكی دڵسۆزی شاری سلێمانی و زانكۆ جارێكی تر كرایه‌وه له به‌رواری 14 ی نۆڤه‌مبه‌ری 1992 .
كۆلیجه‌كان ئه‌مانه‌ن:
بۆ دابینكردنی ستافی وانه‌وتنه‌وه‌ی پێویست،زانكۆ هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌به‌خشێت له چه‌ندین بواری جیاجیادا.