بۆ خوێندنی به‌كالۆریۆس له‌زانكۆی سلێمانی، خوێندكاران له‌ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی وه‌رگرتنی ناوه‌ندی "مكتب قبول المركزي" له‌زانكۆی سلێمانی وه‌رده‌گیرێن كه ئه‌م ده‌زگایه سه‌ربه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. خوێندكاران له‌كۆلێژه‌كانی زانكۆ وه‌رده‌گیرێن به گوێره‌ی ویستی خۆیان به‌مه‌رجێك كۆنمره‌ی پێوستیان هه‌بێت كاتێك كه‌داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كۆلێژه‌ی كه‌مه‌به‌ستیانه.
زانكۆی سلێمانی 25 كۆلێژی له‌خۆگرتووه كه‌هه‌ریه‌كه‌یان له‌بواری جیاجیادا خزمه‌ت به‌خوێندكاران ده‌كه‌ن وه‌ك زانستی پزیشكی، زانست و زانستی كرداری، ئه‌ندازیاری، كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌ری، زانسته مرۆڤایه‌تی یه‌كان، كارگێڕی و یاسا، ئابوری و به‌ڕێوه‌بردن، په‌روه‌رده و هونه‌ر.
هه‌شت كۆلێژ له‌كۆلێژه‌كانی زانكۆی سلێمانی كه‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كامپی سه‌ره‌كی زانكۆ له شارۆچكه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و كهلاروچهمچهماڵ و خانه‌قین.
زمانی سه‌ره‌كی وانه‌ووتنه‌وه و فێركردن زمانی ئینگلیزیه لهكۆلێژهپزیشكی یه‌كان و هه‌ندێك له كۆلێژهزانستی یه‌كان. وهلهكۆلێژهكانی تری زانكۆ (جگه له‌به‌شی ئینگلیزی له‌كۆلێژی زمان) زمانی وانه‌وتنه‌وه تێكه‌ڵێكه له زمانه‌كانی ئینگلیزی و كوردی و عه‌ره‌بی.
له‌ئێستادا زانكۆی سلێمانی هیج بڕه‌پاره‌یه‌ك وه‌رناگرێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیان له كۆلێژه‌كانی زانكۆ، به پێجه‌وانه‌وه زانكۆ هه‌ڵده‌ستێت به‌پێدانی ده‌رماڵه و موچه‌ی مانگانه به خوێندكاران ( به تایبه‌تی خوێندكاره ده‌ره‌كی یه‌كان) به‌درێژایی ماوه‌ی خوێندنیان له‌زانكۆ. ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی یه‌وه دێن، زانكۆ به‌شه‌ناوخۆیی تایبه‌تیان بۆ ئاماده‌ده‌كات، یان له خانوو و باڵه‌خانه‌ی كرێدا نیشته‌جێ ده‌كرێن له‌سه‌رئه‌ركی زانكۆ.
خوێندن چوار ساڵه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌زۆربه‌ی كۆلێژه‌كان جگهلهكۆلێژی پزیشكی كه شه‌ش ساڵه و كۆلێژی ده‌رمانسازی و ددانسازی و ڤێتێرنه‌ری كه خوێندن تیایاندا پێنج ساڵه. وه‌هه‌روه‌ها خوێندن له كۆلێژی ئه‌ندازیاری- به‌شی ته‌لارسازی به‌هه‌مان شێوهپێنج ساڵه.
خوێندنی باڵا له‌زانكۆی سلێمانی بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1996 ه‌وه ده‌ستی پێكرد له‌دوای خولی یه‌كه‌می ده‌رچوانی دوای ڕاپه‌ڕین. سه‌ره‌تا چه‌ند خوێندكارێكی كه‌م له‌چه‌ند كۆلێژێكی دیاریكراو وه‌رگیران بۆ خوێندنی باڵا، به‌ڵام دواتر ژماره‌ی خوێندكارانی خوێندنی باڵا و ئهوكۆلێژانهی كهخوێندنی باڵایان تێداكرایه‌وه زۆر زیادی كرد له‌ئه‌نجامی داواكاری یه‌كی زۆر بۆ خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئهوبڕوانامانهی كه‌له‌لایه‌ن زانكۆوهدهدرێن له‌خوێندنی باڵادا ئه‌مانه‌ن: دبلۆمی باڵا، ماجستێر (له بواری زانستی و هونه‌ریشدا)، وه دكتۆرا. بواری خوێندن ده‌گۆڕیت له كۆلێژێكهوهبۆكۆلێژێكی تر به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌و تاقیگه‌یانه‌ی كهلهبهردهستدان له‌و كۆلێژانه.
ئه‌وخوێندكارانه‌ی كه‌خوازیاری خوێندنی باڵان پێویسته هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی توانستی زمانی ئینگلیزی و كۆمپیوتهربن وه له تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتندا ده‌ربچن پێش ئه‌وه‌ی له خوێندنی باڵا وه‌ربگیرێن.